عێراق راستەوخۆ نەگەیشتە مۆندیال بەڵام تروسكایەكی ماوە

عێراق بۆ گەیشتن بۆ مۆندیال 3 بەربەستی لەبەردەمە

گرتەیەك لە یاریی سعوودیە و عێراق. 14 ئۆكتۆبەری 2025 ـ جەددە
گرتەیەك لە یاریی سعوودیە و عێراق. 14 ئۆكتۆبەری 2025 ـ جەددە

لە دوایین یاریی قۆناغی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق نەیتوانی راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەربكەوێت، بەڵام عێراق تروسكایەكی ماوە و بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو 3 هەنگاوی لەبەردەمە.
لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لەبەردەم زیاتر لە 60 هەزار هاندەری تیپی بەرامبەر بووە میوانی سعوودیە، یارییەكەش بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش عێراق نەیتوانی راستەوخۆ بگاتە مۆندیال، بەڵام سعوودیە راستەوخۆ گەیشتە مۆندیالی 2026.
لە قۆناخی پێنجەمی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو لە دوو یاریی چوون و گەڕانەوە عێراق ئیمارات دەبێتەوە، براوەی ئەم یارییە وەکو نوێنەری ئاسیا دەگاتە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال.

قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 چۆن دەبێت؟
شەش هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکان دەگەنە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەیەک لە ئاسیا (لە نێوان دووەمی کۆمەڵەی یەکەم و دووەم)، دوو هەڵبژاردەی کۆنکاکاف، هەڵبژاردەیەکی ئەفریقا، هەڵبژاردەیەکی ئۆقیانووسیا و هەڵبژاردەیەکی کۆنمیبۆڵ لە قۆناخی پاشکۆ ئەو دوو بلیتە یەکلایی دەکەنەوە کە دەگەنە مۆندیالی 2026.
ئەگەر عێراق لە قۆناخی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە بباتەوە، ئەوا وەکو نوێنەری کیشوەری ئاسیا دەگاتە قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکان، مانگی مارسی 2026 لەوێ سەرەتا رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی کۆنکاکاف دەبێتەوە، ئینجا ئەگەر ئەو یارییەی بردەوە، ئەوا لە قۆناخی دواتر بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی ئەفریقا یاریی دەکات، ئەگەر لەوێش بباتەوە ئینجا بلیتێکی مۆندیال بەدەست دەهێنێت.
یارییەکانی قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 مانگی مارس/ئازاری ساڵی داهاتوو لە مەکسیک و کەنەدا بەڕێوە دەچن.

 

 
Fly Erbil Advertisment