وەزارەتی كارەبا لەبارەی پێوەری زیرەك چەند زانیارییەك دەخاتەڕوو
"ھەركاتێك كارەبای زیاد بەكاربھێنرێت كارەبا دەبڕێت"

K24 – ھەولێر
وەزارەتی كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت چەند زانیارییەك دەخاتەڕوو.
وەزارەتی كارەبا چەند خاڵێكی لەبارەی بەستنی پێوەری زیرەك بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كاربهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته كه به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاریكراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه، ئه‌وا كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له پێویست به‌كارهاتووه".
لە خاڵێكی دیكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌ك (ده‌قیقه)دا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كارهات به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ھەروەھا روونكراوەتەوە: "ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك رووبدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خوله‌ك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".