ترەمپ بڵاوبوونهوهی وێنهیهكی له گۆڤاری تایم به دڵ نییه و ڕەخنە لە گۆڤارهكه دەگرێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بابەتێکی گۆڤاری تایمی سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دڵ بووە، بەڵام تووڕەیی خۆی سەبارەت بەو وێنەیەی بۆ بابەتەکە هەڵبژێردراوە نیشان داوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس) نووسیویەتی: "گۆڤاری تایم بابەتێکی تا ڕادەیەک باشی لەسەر من نووسیوە، بەڵام خراپترین وێنەی لە مێژوودا بۆ گۆڤارەکە هەڵبژاردووە."
ترەمپ دەشڵێت: "ئەوان قژی منیان 'نە هێشتووە'، و شتێک لەسەر سەرم دەسووڕێتەوە وەک تاجێکی زۆر بچووک دەردەکەوێت."
هەروەها ترەمپ نووسیویەتی: من هەرگیز حەزم لە وێنەگرتن لە گۆشەی ژێرەوە نەکردووە، بەڵام ئەمە وێنەیەکی زۆر خراپە و شایەنی ئەوەیە کە ڕەخنەی لێ بگیرێت.
گۆڤاری تایم ڕۆژی دووشەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، وێنەکەی ترهمپی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردبووە و کە ڕێککەوتنەکەی شرم شێخی بە "پێوەرێک بۆ ڕزگاربوونی ترەمپ وەسف کردبوو، چونکە ڕەخنەگران سەرۆکی ئەمەریکایان بە سەرکردایەتییەکی لاواز لە دەرەوەی ئەمەریکا تۆمەتبار کردووە".
تاوەکوو ئێستا گۆڤاری تایمز لە ساڵی 2016 و 2024 ترەمپ وەک کەسایەتیی ساڵ هەڵبژاردووە، ئەمەش وای کردووە سەرۆکی ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێریی گۆڤارەکە بکات.