یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق پێش یارییەکەی سعوودیە چی دەخۆن؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق شێفێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی بردووەتە سعوودیە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی حێراق بۆ ئامادەکردنی خواردن بۆ یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی شێفێکی تایبەتی لەگەڵ خۆی بردووەتە سعوودیە، بۆ ئەوەی لەوێ خواردنی تەندروست و گونجاویان بۆ ئامادە بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال پەنای بردووەتە بەر محەمەد سەوادی چێشتلێنەری بەناوبانگی عێراقی کە لە سۆشیاڵ میدیا چالاکە و یەکێک لە بەناوبانگترین رێستۆرانتەکانی لە بەغدا هەیە، ئەو شێفە عێراقییە ئەرکی دەستنیشانکردن و ئامادەکردنی خواردنی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی پێ سپێردراوە، لە جەددە خواردن بۆ یاریزانانی عێراق ئامادە دەکات، کە سبەی سێشەممە شێرەکانی رافیدەین لە یارییەکی چارەنووسسازدا رووبەڕووی سعوودیە دەبنەوە.

محەمەد سەوادی بۆ ژەمی ئەمڕۆ ئێوارە برنج و گۆشتی مانگا و ماسی سەلەموونی بۆ یاریزانانی عێراق ئامادە کردبوو، فوتیچینی سپانگ بە مریشکیشی بۆ ئاامدە کردبوون کە خواردنێکی ئیتاڵییە، وابڕیارە سبەیش کە رۆژی یارییەکەیە یاریزانانی عێراق برنج بە شعرییەسینگی مریشک و سەوزەواتی بژراو بخۆن.

شێفە عێراقییەکە داوای لە یاریزانەکان کردووە لەم دوو رۆژەدا پابەندی خواردنی تەندروست بن، خواردنی دۆڵمە و هەبیت و پاچە و تەشریب لەبیر بکەن، پێداگیری لەسەر هەبوونی ماسی سەلەموون لە سەرجەم ژەمەکان کردووە و سپاگێتی بولوۆنیز و پاستاشی بۆ ئامادە کردوون.

سبەی سیشەممە کاتژمێر 21:45 عێراق و سعوودیە لە پاڵاوتنی مۆندیال یاریی لەسەر بلیتێکی مۆندیالی 2026 دەکەن، عێراق بە بردنەوە راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، بەڵام سعوودیە بە یەکسانبوون و بردنەوە سەردەکەوێت. 

 
 
Fly Erbil Advertisment