فه‌رمی بارسێلۆنا سه‌رۆكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
بارسێلۆنا ده‌سته‌یه‌كی نوێی كاتی دامه‌زراند
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارتۆمیۆ، به فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كاتی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستنیشانكرا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی كاتی بۆ سه‌ركردایه‌تی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه پێكهێنرا دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوو به‌سه‌ركردایه‌تی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
بارسا بڕیاریدا كارلێس توسكێتس به كاتی بكاته سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی و بۆ ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو سه‌رپه‌رشتی كاره‌كان ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی بارسێلۆنا پێكهاتووه له جێگری سه‌رۆك و ئه‌مینداری دارایی و سكرتێر و ئه‌ندامانی كارگێڕی و وته‌بێژی راگه‌یاندن.
رامۆن رامۆس به جێگری سه‌رۆكی بارسێلۆنا دیاریكرا، خوان لویز به ئه‌مینداری دارایی ده‌ستنیشن كرا و جۆزێپ ماریا پادلوس ده‌بێته سكرتێری نوێی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
