فه‌ره‌نسا رێكخراوێكی ئیسلامی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش به تۆمه‌تی بێزاركردنی رۆژنامه‌نووسێكی شارلی ئیبدۆ ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، "گێراڵد درامانین" ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڕیاری داوه، رێكخراوی "به‌ره‌كه سیتی"ی ئیسلامی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، گوتی: ئه‌و رێكخراوه ئیسلامییه، "هانی توندوتیژی" داوه و به‌رده‌وام بووه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رهوتسێكی "رادیكاڵی ئیسلامی" و كاریان بۆ "ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی" كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، "گبریال ئاتال" گوتی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانمان له دژی نه‌یارانی دیموكراتی".
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا، سه‌رۆكی رێكخراوی "به‌ره‌كه سیتی"، "ئیدریس یهمۆ"یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی پێشووی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی له رێی ئینته‌رنێته‌وه "بێزار" كردووه.