نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
"به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه"
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردی شاری كه‌ركووك راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ناوبراو بڵاوكرده‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێستا له‌ژێر چاودێری تیمی پزیشكیدایه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بەداخەوە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاووڵاتی و مرۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشك هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر جاودێری تیمی پزیشکیدایە.
لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانیان لە کوردستان، کەرکووك و ناوچە دابڕاوەکان دەکەین، کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین و سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنە سیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان، کوردستانی باکوور، رۆژھەلات و رۆژئاوا، کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم) دەپرسن.
هاوکات سوپاسی بەشێك لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزیان رێگەپێدراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم.
لە کۆتاییدا داواکارین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مرۆڤێکی نەخۆشکەوتوو لە کوردستان و جیهان بدات.
نووسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/10/28
H.B