بایەخدانی زیاتر بە ژینگە و سروشتی کوردستان
بە مەبەستی پاراستن و چاککردن و پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پرۆژە و پلان، چەندین هەنگاوی کرداری بۆ پاراستنی ژینگە گرتووەتەبەر و ژمارەیەک وێستگەی هەڵسەنگاندنی بۆ هەوا داناوە.
لە نێوان پرۆژەکاندا، بە پڕۆژەی ڕووناکی زیاتر لە سێ هەزار موەلیدە کوژێندراونەتەوە، ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان هەبووە؛ هاوکات دەیان کێڵگەی لە مین پاککردووەتەوە و ڕووبەری سەوزایی بۆ نزیکەی 20% بەرزکردووەتەوە و نزیکە لە ستانداردی جیهانی کە ڕێژەکەی %25.
لەم ڤیدیۆوۆڵەدا، گوڵباخ بەهرامی بەشێک لە پڕۆژەکانی حکوومەت بۆ بایەخدان بە سەوزایی دەخاتەڕوو، هاوکات بەراوردێک لە نێوان ژینگەی هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەکات.