تورکیـا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گهشته ئاسمانییهکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاسایی کردەوە .
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکات و داوا دەکات سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئەووروپا و جيهان ڕێکبخەنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەنقەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا کۆبووەوە، و لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی و لەسەر رەزامەندی و راسپاردەی ئەردۆغان ئابڵووقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا.
تورکیا لە 3ـی نیسانی 2023، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست
رۆژی دووشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2025، تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە.