نوجه‌با: زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هیچ سوودی نییه
ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رامبه‌ریان كراوه، ته‌نیا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ساده بوون
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی "نوجه‌با" له عێراق، "ئه‌كره‌م كه‌عبی" رایگه‌یاند، "زمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هیچ سوودێكی نییه. ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رامبه‌ریان كراوه، ته‌نیا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ساده بوون".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "كه‌عبی" له تاران قسه‌ی له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌وه‌ی پێشتر به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كراوه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ساده بوون، ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت ئۆپراسیۆنی مه‌زنن، پێویسته سیاسییه‌كان ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌رگرتن له پیلانی دابه‌شكردنێكی نوێی عێراق".
گوتیشی: "عێراق به یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه. به خاك و گه‌ل و حه‌شد و هێزه ئه‌منییه‌كان و ته‌واوی توێژه‌كانییه‌وه. میحوه‌ری به‌ره‌نگاری ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته‌كانی نابێت و ناوه‌ستێت، تا قودس رزگار ده‌كات و نوێژی لێ به‌رپا ده‌كات. ئه‌مه‌ریكایی و زایۆنیسته‌كان چاره‌نووسیان له‌ناوچوونه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ده‌رفه‌تی زۆرمان به ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داوه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ملهوڕیان نابن. تیپه‌كانی به‌ره‌نگاری به هێز رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه داگیركارهكانیان له عێراق نه‌كشێننه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گورزهكانی به‌ره‌نگاری ئێشی پێ گه‌یاندوون. ئێمه تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر هه‌ژموونی ئابووری ئه‌وان ده‌ربهێنین، كه بووه‌ته هۆی وێرانكردنی وڵاته‌كه‌مان. هه‌ر بۆیه ده‌رپه‌ڕاندنی داگیركاری ئه‌مه‌ریكایی ته‌نیا داخوازی به‌ره‌نگاری ئیسلامیی نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو له ئاستێكی زۆر فراواندا بووه‌ته خواستی عێراقییه‌كان".