کەڵەشێرێک لە فیلیپین پۆلیسێک دەکوژێت
حەوت کەڵەشێر دەستبەسەر کران

K24- هەولێر:
پۆلیسێک لە فیلیپین دەچێت بۆ وەستاندنی کۆبوونەوەیەک کە تێیدا شەڕە کەڵەشێری نایاسایی تێدا ئەنجام دەدارا، بەڵام پۆلیسەکە گیانی لەدەستدا.
کریستیان بۆلۆک، پۆلیس لە هەرێمی سامار، دەچێتە سەر شەڕە کەڵەشێرەکە و کاتێک دەستدەداتە کەڵەشێرەکە، تیغێک کە بە قاچی کەڵەشێرەکە بەستراوە لە شا دەماری قاچی دەدات و تووشی خوێن بەربوون دەبێت.
کاتێک پۆلیسەکە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەهۆی لەدەستدانی خوێن، گیان لەدەست دەدات.
شەڕە کەڵەشێر لە فیلیپین مێژوویەکی دێرینی هەیە، بەڵام بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارەکە قەدەغە کراوە، جیا لەوەش شەڕە کەڵەشێر ئەگەر بەگوێرەی چەند مەرجێک نەبێت قەدەغەیە.
بەهۆی رووداوەکە سێ کەس دەستگیر کراون و حەت کەڵەشێریش دەستبەسەر کران.
