نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

لە ماوەی چوار مانگی رابردوو نزمترین ئاستی تۆمار کرد

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 5% دابەزی و لە ماوەی چوار مانگی رابردوو نزمترین ئاستی تۆمار کرد.

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و ئەگەری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا، نرخی نەوت دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 39 دۆلار و 12 سەنت دابەزی و هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 37 دۆلار و 39 سەنت دابەزی.

لە ئەگەری گەڕانەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە جیهان، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاو تۆمار دەکات ئەمەش زیانی زۆر لەو وڵاتانە دەدات کە پشتیان بە بەرهەمی نەوت بەستووە.

Reuters