کاروباری مینی سلێمانی، ژمارەیەک پاشماوەی جەنگ و تەقەمەنی لەناوبران

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی ڕایگەیاند، چەندان مین و پاشماوەی جەنگیی، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی لەناوبران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2025، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی و لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەڵەبجە. لە گوندی سازان، هەستان بە لەناوبردنی چەندان مین و پاشماوەی جەنگیی، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی.
ڕاشیگەیاند، مین و پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە: 39 مین لە جۆری V69؛ یەک مین لە جۆری VS50؛ یەک گولە تۆپی 130ملم؛ یەک گولە تۆپی 122ملم؛ یەک گولە تۆپی 105ملم؛ 10 گولە هاوەنی 60ملم؛ یەک گولەی 23ملم؛ دوو گولە ئاڕ پی جی؛ دوو نارنجۆکی دەستیی؛ سێ فیوزی پی دی.