كازمی لە دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە دەکۆڵێتەوە
لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی هێرشەکەی قەزای شارەبان پێکهاتووە
K24 - ھەولێر
بڕیارە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئەمنی دیالە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەو پارێزگایە بكات.
حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان و نوێنەرانی پارێزگای دیالە، لەبارەی دۆخی ئەمنی و هێرشەکانی ئەمدواییەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکە کۆببێتەوە.
دوێنێ تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لیژنەیەکی باڵا، بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی هێرشەکەی قەزای شارەبان پێکهاتووە، کە تیاییدا شەش کەس کوژران.