بۆ یەکەمجار فێستیڤاڵی پایزی پیرمام بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2025، حامد ئیسماعیل، قایمقامی پیرمام، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند، بۆ یەکەمین جار "فێستیڤاڵی پایزی پیرمام" ساز دەکرێت و شوێنی فێستیڤاڵەکەش لە بەردەم بەنداوی گۆمەسپان دەبێت.

قایمقامی پیرمام ئاماژەی بەوەشکرد، فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ڕێککەوتی 19ـی ئۆکتۆبەری 2025، دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "ئەگەر ببینین ژمارەی سەردانیکەران زۆرە، ئەوا ماوەکەی درێژ دەکەینەوە."

حامد ئیسماعیل گوتیشی: "زیاتر لە 40 کابینە بۆ جووتیاران تەرخان کراوە تا بەرهەمە خۆماڵییەکانیان نمایش بکەن، کە بەرهەمە کشتوکاڵی و شیرەمەنییەکانیش لەخۆدەگرێت."

 
Fly Erbil Advertisment