حكوومه‌تی عێراق له بری پێشختنی كاره‌بای نیشتمانیی ئه‌پڵیكه‌یشنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان پێش ده‌خات

له كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌نێت، تاوه‌كوو ساڵی داهاتوو كاره‌بای هه‌موو كوردستان بكاته 24 كاتژمێری، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق تازه به تازه خه‌ریكی دانانی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه بۆ پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی به مۆلیده ئه‌هلییه‌كان.
پرۆژه‌ی ڕووناكی یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه جگه له دابینكردنی كاره‌بای 24كاتژمێری، هاوكات چه‌ندان سوودی ژینگه‌یی و ته‌ندروستیی هه‌یه و ده‌بێته هۆی كوژانه‌وه‌ی هه‌زاران مۆلیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان و هه‌ڵگرتنیان، به‌مه‌ش ڕووخساری شارستانی بۆ شار و شارۆچكه و شاره‌دێ و شوێنه جیاجیاكانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته و بانگه‌شه‌ی دامه‌زراوه‌یی ده‌كات و بۆ باشكردنی ڕه‌وشی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با، له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین گرێبه‌ستنی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردووه، به‌ڵام كێشه‌ی كاره‌با یه‌كێكه له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی، به شێوه‌یه‌ك ئێستا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراقدا ڕۆژانه ته‌نیا چوار كاتژمێر یاخود زیاتر كاره‌بای نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌درێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ردا به‌هۆی پێشكه‌وتنه تیژڕۆ و به‌رده‌وامه‌كانی له سه‌رجه‌م بوار و كه‌رته‌كاندا له ناویشیاندا كه‌رتی كاره‌بای نیشتمانی، ڕایگه‌یاندووه و ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌مان پرۆژه‌ی ڕووناكی بۆ ناوچه‌كانی عێراق و دابینكردنی كاره‌بای 24كاتژمێری بۆ هاووڵاتییان و ڕزگاربوونیان له دۆخی بێكاره‌بایی و باری قورسی سه‌ر شانیان و سووككردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان.
هاوكات له‌گه‌ڵ كاروانی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له بواری كاره‌با و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی ڕووناكی بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان تاوه‌كوو ساڵی 2026، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق و پارێزگای به‌غدای پایته‌خت تازه به تازه بڕیاریان داوه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم کارەکانیان، بكه‌نه ئه‌لیكترۆنی.
له‌م باره‌وه، یەحیا خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای به‌غدا گوتوویه‌تی، ئەنجوومەنەکە چەند بڕیارێکی دەرکردووە بۆ ڕێکخستنی کارکردنی مۆلیدەکانی پایتەخت. ئاماژەی بەوەش کردووه، ئەپڵیکەیشنێک بە ناوی (مۆلیدەی من)، لەسەر مۆبایل دادەنرێت، لە ڕێگەیەوە سەرجەم زانیارییەکانی پەیوەست بە نرخی ئەمپێرێک و کاتژمێرەکانی کارکردن دادەبەزێنرێت. هاوكات چه‌ند سیسته‌مێك له‌خۆ ده‌گرێت تایبه‌تن بە کارپێکردنی مۆلیدەکان و یه‌كێك له‌وانه سیسته‌می (زیره‌كی موختار)ـه، كه تایبه‌ته به موختاری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا ڕێگەیان پێ دەدات بەشداربووان تۆمار بکەن و بەڵگەنامەکان بار بکەن.
قەیرانی کارەبا یەکێکە لە خراپترین کێشەکان لە ساڵی 2003ـەوە عێراقییه‌كان بە دەستییەوە گرفتارن. سەرەڕای ئەوەی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان بودجەیەكی زەبەلاحیان بۆ ئەو کەرتە خەرج کردووە. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با ئیمزا کردووە، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستانه نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی بێكاره‌بایی به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.