به‌په‌له.. به‌شێك له خوله وه‌رزشییه‌كانی فه‌ره‌نسا راگیران
ڤایرۆسی كۆرۆنا دیسان خوله‌كانی فه‌ره‌نسای وه‌ستاند

به‌شێكی زۆری پاڵه‌وانێتی و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی فه‌ره‌نسا به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2020، فیدراسیۆنی تۆپی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا كۆتایی ئه‌مساڵ چه‌ند چالاكی و خولێكی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاند، به‌ڵام خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن) به‌رده‌وامی ده‌بێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خوله‌كانی تۆپی پێی پله‌دوو و سێ و چوار له‌گه‌ڵ خوله‌كانی فووتساڵ بۆ ئاستی پیاوان و خانمان راده‌گرن، له‌گه‌ڵ خولی لاوانی تۆپی پێی خانمان و پیاوان.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی فیدراسیۆنه‌كه هاتووه كه خوله‌كانی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا بۆ ئاستی پیاوان و خانمان له‌گه‌ڵ خولی پله‌یه‌كی فووتساڵ به‌رده‌وامی ده‌بێت و ئه‌م بڕیاره نایانگرێته‌وه و به‌بێ هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌موو ئاسته‌كانی به‌گوێره‌ی خشته و كاتی دیاریكراو به‌ڕێوه ده‌چن.
فیدراسیۆنه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان به گوێره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌بێت.