پەیامی سەرەخۆشی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی نووسەر و شاعیری ناسراو سەعدوڵڵا پەرۆش

هاوبەشی خەمیانم

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بنه‌ماڵه‌ی نووسەر و شاعیری ناسراو سەعدوڵڵا پەرۆش كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردستان (سەعدوڵڵا پەرۆش)م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی بە كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت . 

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان