پەیامی سەرەخۆشی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی نووسەر و شاعیری ناسراو سەعدوڵڵا پەرۆش
هاوبەشی خەمیانم
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بنهماڵهی نووسەر و شاعیری ناسراو سەعدوڵڵا پەرۆش كرد.
دهقی پهیامهكه
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردستان (سەعدوڵڵا پەرۆش)م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی بە كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان