عمران خان: ژیانی موسڵمانان له فه‌ره‌نسا زۆر دژوار بووه
له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی پاكستان خۆپیشاندانی فراوان له دژی سیاسه‌تی پاریس به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، "عمران خان" رایگه‌یاند، پێویسته رێبه‌ر و سه‌رۆكی وڵاتانی مووسڵمان نشین، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله رق و تۆقاندنه‌ی رووبه‌ڕووی موسڵمانان ده‌بێته‌وه.
"عمران خان" وڵاتانی خۆرئاوایی به گشتیی و ئه‌وروپاییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه جیاكاری ئاینی و ره‌گه‌زی له دژی موسڵمانان ده‌كه‌ن و رێگه به ئافره‌تانی موسڵمان ناده‌ن جلوبه‌رگی پارێزگارانه له خۆیان بپۆشن.
پێشتریش، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن"ی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه دژایه‌تی ئیسلام ده‌كات و رایگه‌یاندبوو، لێدوانه‌كانی "ماكرۆن" و رووداوه‌كانی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز لێكه‌وته‌ی هه‌ڵكشانی ترسن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام به وڵاتانی ئه‌وروپاییدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه ژیانی موسڵمانان له فه‌ره‌نسا زۆر سه‌خت و دژوار بووه و گوتی: پێویسته وڵاتانی خۆرئاوایی ره‌چاوی هه‌ستیاری باوه‌ڕداران بكه‌ن.
وێڕای هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی پاكستان خۆپیشاندانی فراوان له دژی سیاسه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" به‌رامبه‌ر به "رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان" به‌ڕێوه‌چوو.