حەوت سەربازی پاکستانی لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژران

پێنج بەرپرسی ئەمنی ڕایانگەیاند، لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر سەربازگەیەکی سوپای پاکستان لە باکووری وهزیرستان، حەوت سەرباز کوژراون و 13 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی گوتەی بەرپرسە ئەمنییەکان، چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی کێشاوە بە دیوارێکی سەربازگەی سوپا و دوو چەکداری دیکە هەوڵیاندابوو بە زۆر بچنە نێو شوێنەکە، بەڵام هەردووکیان کوژران.
ئەم هێرشە دوای ڕۆژێک لە ڕێککەوتنی نێوان ئەفغانستان و پاکستان بۆ ئاگربەست دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی خوێناوی ناوچە سنوورییەکانی هەردوو وڵات و تەقینەوەکانی کابوڵ هات و ئێستا سنوورەکانئارام بووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی ئیسلام ئاباد ڕایگەیاندبوو، ئاگربەستەکە کە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 13:00 بە کاتی جیهانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت تاوەکو لە ڕێگەی دیالۆگێکی بنیاتنەرەوە بگەنە چارەسەرێکی ئەرێنی. کرێکارانی شارەوانی دەستیان بە پاککردنەوەی شوێنەواری زیانەکانی یەکێک لە گەڕەکەکانی پایتەختی ئەفغانستان دەستپێکرد، دووکەڵی ڕەش شەقامەکانی داپۆشیبوو.
هەندێک لە گەڕەکەکان بەهۆی تێکچوونی کێبڵە کارەباییەکانەوە هێشتا بێ کارەبان، لەلایەکی دیکەوە، شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ڕۆژی پێنجشەممە لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا لەگەڵ ئەفغانستان، ڕایگەیاند کە، تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکوومەتی تاڵیبانە بۆ ئەوەی ئەم ئاگربەستە ببێتە هەمیشەیی.
شەریف لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەیدا گوتی: ڕەزامەندیمان لەسەر ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دا، گوتیشی: ئەگەر بیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن و داوا ڕاستەقینەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن، ئەوا ئێمە ئامادەین پێشوازییان لێ بکەین.