سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: تێچووی وزە لە ئەورووپا زۆر بەرزە

بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ئەورووپا لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی بازاڕی وزە و ناجێگیریی ده‌كات و داوا له به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورووپا ده‌كات، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و دڵنیایی له كه‌مبوونه‌وه‌یان بده‌ن.
هه‌ینی، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، ئەلفرێد کامێر، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری ئەورووپا لە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی سندووقه‌كه كه له واشنتن به‌ڕێوه‌چوو، گوتی: تێچووی وزە و ناجێگرییه‌كه‌ی زۆر بەرزە و داوای داوای لە به‌رپرسان و دەسەڵاتدارانی ئەورووپاش كرد، وزەی هەرزانتر بۆ بازاڕ دابین بکەن و ناجێگیرییەکان کەم بکەنەوە.
هاوكات له‌م چوارچێوه‌یه‌دا کیریل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا خەمڵاندنی زیانەکانی ئەورووپای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی دوورکەوتنەوە لە پشتبەستن بە غازی ڕووسیا به‌ریكه‌وتووه و گوتی، لە 1.3 تریلیۆن یۆرۆ زیاترە.
دیمیتریڤ ئاماژەی بەوەش دا، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ئامادەیی گەورە نیشان دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی وزەی ڕووسیا.
باسی له‌وه‌ش كرد، لەگەڵ زۆرێک لە هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا کار دەکەن و هەموویان ئامادەن وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی وزەی ڕووسیادا بکەن.
سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا ڕوونیشی کردەوە، زۆرێک لە پرۆژەکان هێشتا چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایین بۆ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی وەبەرهێنانەکان. گوتیشی: بەرژەوەندیی بەرجەستە لەم جۆره دەرفەتەی وەبەرهێناندا لەلایەن هاوبەشەکانەوە هەیە.