ئاری نانەکەلی: بە سەرخستنی لیستی پارتی مافەکانمان لە بەغدا دەپارێزین

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، بە دروستبوونی پارتی، ئومێد بۆ کورد و کوردستانیان دروست بووەوە؛ ده‌شڵێت، پارتی هیچ لایه‌نێك له كوردستان عێراق به ڕكابه‌ری خۆی نازانێت، متمانه‌ی ته‌واوه‌تیشی به خۆی هه‌یه، چونكه پشتئه‌ستووره به مێژووی پارتی و ڕێبازی بارزانی و ده‌ستكه‌وته‌كان كه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌ست هاتوون.
ئاری نانه‌كه‌لی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی16ـی ئه‌و پارته له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (باسی ڕۆژ)، له كوردستان24 گوتی: پارتی بە درێژایی مێژووی خۆی حزبی پڕۆژە و دەستکەوت بووە و هەمیشە خاوەنی بەڵێنە ڕاستەقینەکانی خۆی بووە.
ئاری نانه‌كه‌لی گوتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستکەوتەکانیەوە گەشەی کردووە و لە کاتێکدا دروست بوو کە خەڵکی کوردستان تووشی نائومێدی ببوون و توانی هیوا بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە. جەختی لەوەش کردەوە، پارتی خاوەنی پڕۆژەی ستراتیژی بووە و بەڵێنەکانی خۆی بە جێگەیاندووە، ئەمەش وای کردووە جێگەی متمانەی خەڵکی کوردستان بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە پارتی تێیدا هێزی یەکەمە و سەرۆکی حکوومەتەکەی لەو پارته‌یه، سەرەڕای بوونی قەیرانەکان، به‌ڵام بەردەوام بووە لە خزمەتکردن و پێشكه‌شكردنی پرۆژەکانی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی. ڕوونیشی كرده‌وه، خەڵکی کوردستان ئەم واقیعە دەبینن، به‌تایبه‌ت به دیاریكراوی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره و سه‌رتاسه‌ری و بێ‌جیاوازیی پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان كردووه، له‌وانه‌ش: پرۆژه‌ی ڕووناكی – كاره‌بای 24كاتژمێری و ئاو و خزمه‌تگوزاریی كه بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانن نه‌ك بۆ پارتی.
نانه‌كه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه، پارتی لە هەموو کارنامەکانی هەڵبژاردندا کۆمەڵێک پرۆژەی زۆر گرنگی بەبێ فەرق و جیاوازی، لە هەموو کوردستان، لە هەموو شار و شارۆچکەکان بۆ خەڵکی کوردستان ڕاگەیاندووە. هەموو تەئکید و پێداگرتنی لەسەر ئەوە بووە کە ئەو پرۆژانە بگاتە ناو هەموو شار و ناوچه‌کانی کوردستان. ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکی کوردستانی داوە جێبەجێی کردووە. "ئەو پرۆژانەی ستراتیژین، ئەگەر بێین ببینین لە دوای ڕاپەڕین کوردستان چۆن بوو ئێستا چۆنە. پارتی لە ڕووی ئاوەدانی و لە ڕووی خۆشگوزەرانی و لە ڕووی پێویستییەکانی ژیان بۆ هاووڵاتییان، لە ڕیزی پێشەوەیە. بۆ؟ لەبەرئەوەی کە متمانەی خەڵک بەدەست دێنێ، خه‌ڵك دەنگی دەدەنێ و لە بانگەشەکان بەڵێن بە خەڵک دەدات، ئەمە دەکەم، لە دوای هەڵبژاردنەکان بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات. بە تایبەتی لە کابینە یەک لە دوای یەک و کابینەی نۆ کە دەبینین کابینەیەکە قەیرانی هاتە پێش، کۆرۆنا هاتە پێش، بودجە بڕا، مووچە کێشەی هاتە پێش، بەڵام لە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانیدا نەوەستاوە.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه، پارتی خاوەنی بەڵێنی ڕاستەقینەیە بۆ جێبەجێکردن و لە هەمان کاتیش‌دا خاوەنی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتانەیە کە بۆ هه‌موو کوردستان و بۆ شار و شارۆچکەکان و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك.
ئاری نانه‌كه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به ده‌ستكه‌وت بێت، پارتی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش هیچ ڕكابه‌رێكی نییه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و دیپلۆماسی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه‌ش.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ڕووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له پارتییه، خه‌ڵك ده‌زانن پارتی تاكه لایه‌نی سیاسییه ده‌توانێت جگه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هاوكات پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانیشیانه له عێراق و هه‌رگیز كۆڵ نادات و له هیچ سڵ ناكاته‌وه، بۆ نموونه: لە هەموو ئەو تەنگژانەی کە ڕووبه‌ڕووی هەرێمی کوردستان بووه‌ته‌وه و ڕێگری و ئاسته‌نگی بۆ دروست كراوه، به‌ڵام پارتی وەک هێزێک لە هەموو بوارەکاندا وەستاوە بەوەی هەرێمەکە بەهێزتر بێت و حکوومەت بەهێزتر بێت و داکۆکیکارێکی سەرسەخت بووە بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بەتایبەتی لە پەرلەمانی عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌و واقیعه‌یه كه پێویست به باسكردن ناكات و خه‌ڵك به چاوی حه‌قیقی خۆیان به ڕوون و ڕه‌وانی ده‌یبینن.
ئاری نانه‌كه‌لی دوووپاتیشی كرده‌وه، وه‌كوو سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی ده‌ڵێن: پارتی لە کوێ بێت، کورد و کوردستان بەهێز ده‌بن. گوتیشی: بەرپرسیارێتیی پارتی زۆر قورستره له هی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه و مه‌به‌ستییه‌تی پرۆسه‌ی بانگه‌شه زۆر به ئاسایی و بێ هیچ گرژی و توندوتیژییه‌ك به‌ڕێوه بچێت و دەبێت پڕۆسەکە سەربکەوێ. ده‌شڵێت: مەبەستمانە خەڵکی کوردستان تێبگەن، ئەو پارتەی کە لە ڕابردوودا خزمەتی کردوون، لەم هه‌ڵبژاردنه‌ش کە سەردەکەوێ، دڵنیا بن لە بەغدا دەتوانێت خزمەتی زیاتری کوردستان بکات.