185 کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگار کران

ئاژانسی فرانس پرێس، لە دەسەڵاتی خۆجێی فەرەنساوە ڕایگەیاند: 185 کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگار کراون، کە هەوڵیان دەدا بە بەلەم بگەنە بەریتانیا.
ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە، دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، 185 کۆچبەری نایاسایی لە نزیک کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگار کراون، کاتێک هەوڵیان دەدا بە نایاسایی بگەنە بەریتانیا.
دەشڵێت: ڕۆژی هەینی هیچ کۆچبەرێک نەیتوانیوە بەو بەلەمانە بگاته بەریتانیا.
بەپێی ئاژانسەکە، لە سەرەتای ساڵی 2025ـهوە، لانی کەم 27 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە سنووری دەریایی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، گیانیان لەدەست داوه یاخود خنكاون.