ئەو فەرمانبەرەی ئۆتۆمبێلە حکومیەکەی بۆ بارکردنی هەنار بەکارهێنا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی وەزارەتەکەیان کە هەناری پێ بارکرابوو، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکە هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلی ژمارە (43- گواستنەوە و گەیاندن) لە رۆژی هەینی 30-10-2020 له‌سۆسیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ ) به‌ده‌ر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كەی و رۆژی یەكشەممەش 01/011/2020 له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌روه‌ها به‌پێویستی دەزانین ئەوەش روونبكەینەوە ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.
