بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژئاوای توركیا مردن و برینداربوونی زیاتر له 150 كه‌سی به‌دواوه بوو
بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 6.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه

K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه به گوڕی 6.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یانی هه‌ژاند، 4 كه‌س مردن و 152 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ری ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵۆی توركی، سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و فراگوزاری توركیا "ئافاد" رایگه‌یاند، گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنان له سه‌رجه‌م شار و ناوچه زیانپێگه‌یشتووانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌ستیپێكردووه و له ئاسمانیشه‌وه هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپا هاوكاری تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كاری روپێوی ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وامن.
وه‌ك راشیگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 70 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان له پارێزگای ئیزمیر رزگاركراون.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ "ئافاد" رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر شاری ئیزمیری رۆژئاوای توركیای هه‌ژاند و چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له دووری 17 كیلۆمه‌تر له كه‌ناری شاری "سه‌فری حه‌سار" له‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه بووه و له قووڵایی 16.54 كیلۆمه‌تر روویداوه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه تونج سۆیار، سه‌رۆك شاره‌وانی پارێزگای ئیزمیر رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی 20 بینایه له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه له‌و شاره رووخاون.
H.B