سنە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی نێوان سەقز- بانە، پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەم 2025، عەقید حەمید ڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگاوبانی پارێزگای سنە، بە ئاژانسی هەواڵی 'تەسنیم'ی ڕاگەیاند "پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبیلێکدا، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سەقز-بانە، لە گەرووی خان، پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا."
عەبدولمەلیکی، گوتیشی: شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بووتە هۆی ڕوودانی پێکدادانەکە و تیمەکانی فریاکەوتن خێرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سنە، داوای لە شۆفێران کرد، لەگەڵ هاتنی وەرزی باران و سەرماوسۆڵەدا زیاتر ئاگەداربن، ڕەچاوی خێرایی ڕێگەپێدراو بکەن و بایەخ بە ئامادەیی تەکنیکی ئۆتۆمبیلەکانیان وەک تایە، ستۆپ و زنجیری بەفر بدەن، بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و هاووڵاتیان نەخەنە مەترسییەوە.