ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا، نزیکەی 40 هەزار دۆسیەی هاوسەرگیریی و جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراوە، 

بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، کۆی گشتی ئەو پرۆسە هاوسەرگیریانەی لە مانگی ڕابردوودا تۆمارکراون، گەیشتووەتە 30 هەزار و 205 هاوسەرگیری، بەغداش لە پێشەنگی لیستی پارێزگاکاندایە، بەجۆرێک چوار هەزار و 307 پرۆسەی هاوسەرگیری تێدا تۆمار کراوە، هەروەها پارێزگای نەینەوا بە سێ هەزار و 698 هاوسەرگیری لە پلەی دووەم دێت، بەسرە بە دوو هەزار و 609 هاوسەرگیری لە پلەی سێیەم دێت.

هەر لە ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران گەیشتووەتە شەش هەزار و 719 حاڵەت.؛

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لەبەری کەرخی پارێزگای بەغدا هەزار و 295 حاڵەت بووە، لەبەری ڕەسافە 880 حاڵەت بووە، بەمەش بەغدا پلەی یەکەمی لەنێو پارێزگاکانی عێراق گرتووە، هەروەها بەسرە بە 840 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە پلەی دووەمدادێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاشیگەیاندووە، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە پارێزگای واست بووە، کە 136 حاڵەت بووە، بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوەش لە بەغدا بووە.

لەبارەی پرۆسەی هاوسەرگیرییشدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاشکرای کردووە، بەرزترین ڕێژە لە بەغدا بووە کە 1446 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمار کراوە، کەمترین ڕێژەش لە پارێزگای موسەنا بووە کە تانیا 943 پرۆسەی هاوسەرگیریی تۆمار کراوە.  

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment