مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی توركیا و یۆنان ده‌كات
پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی هه‌ردوو وڵات راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و هاوخەمی خۆی لە گەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان راگەیاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵكی توركیا و یۆنان راگه‌یاند، كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 30/10/2020 له‌و دوو وڵاته ژماره‌یه‌ك قوربانی گیانیی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "هاوخەمی خۆم لە گەڵ ئەوانەی بە هۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە بوونە قوربانی دەردەبڕم. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم. هاوسۆزم لە گەڵ خەڵکی تورکیا و یۆنان لەم کاتە سەختەدا".
I offer our condolences to everyone affected by the devastating earthquake in the Aegean Sea today and pray for a swift recovery of those injured.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) October 30, 2020
We stand in solidarity with the people of Turkey and Greece during this difficult time -mb.