سەرۆکی حکوومەت فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمامی بەسەر کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فێستیڤاڵی پاییزی پیرمامی بەسەر کردەوە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، فێستیڤاڵی پاییزی پیرمامی لە نزیک بەنداوی گۆمەسپان بەسەر کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فێستیڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و جووتیارانی پارێزگەی هەولێر و هەرێمی کوردستان، بەرهەمە کشتوکاڵیی و شیرەمەنییەکانیان تێیدا دەخەنەڕوو.