دزەکان گەیشتنە مۆزەخانەی لۆڤەر

ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو، ڕای گشتی فەرەنسای تووشی شۆک کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، چەند دزێک گەیشتنە نێو مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی( پاریسیان) لەبارەی ڕووداوەکە، دزەکان لەماوەی 7 خولەکدا، لە هۆڵی(ئەبولۆن) کە ناودارترین هۆڵی لۆڤەرە و زۆرترین قەرەباڵغی خەڵکی تێدایە، 9 پارچە خشڵی ناپلیۆن و ئیمپراتۆر ئۆجینیان لەکۆی 23 پارچە خشڵی مێژوویی مۆزەخانەکە دزیوە، ئەو پارچە خشڵە مێژوویانە لە بەهاترین پارچە شوێنەواری مێژوویین.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پارچە شوێنەوارە مێژوویانەی دزراون بریتی بوون لە کۆمەڵێک زێڕ، لەوانە ملوانکەیەک، گوارە، دوو تاج (یەکێکیان هی ئیمپراتۆرە ئۆجینی بوو)
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەک بڵاوی کردووەتەوە، تاجی ئیمپراتۆر ئۆجینی کە زیانی بەرکەوتبوو، لەنزیک مۆزەخانەکە دۆزراوەتەوە.

ئەم هۆڵە بەناوبانگە زێڕ و گەوهەری دیکەی تێدایە زۆر بەهاداری تێدایە کە نەدزراون، ئەوانیش بریتین لە ئەڵماسی "ڕیجێنت" کە بە پاکترین و جوانترین ئەڵماس لە جیهاندا دادەنرێت، هەروەها ئەڵماسی "سانسی" و ئەڵماسی پەمەیی "هۆرتێنسیا".
کاتژمێر 9 و نیوی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتێک دەرگای مۆزەخانەکە کراوەتەوە، دەزەکان بە ماتۆڕسکیل چوونەتە سەر مۆزەخانەکە بۆ دزی کردن، بەڵام ئۆتۆمبێلی بەرزکەرەوەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بگەن بە هۆڵی مۆزەخانەکە، هەر بەو بەرزکەرەوەیە جامی باڵەخانەی مۆزەخانەی لۆڤەریان شکاندووە.
