وەزارەتی خوێندنی باڵا: 344 دەرچووی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیراون

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دەرچووانی پۆلی12ـی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان، ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێگەی زانکۆڵاینەوە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، 344 دەرچووی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان وەرگیراون.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەرچووانی پۆلی 12، ئاگادار دەکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان لە زانکۆکان دەتوانن سەردانی وێبسایتی زانکۆڵاین بکەن.
ڕۆژی سێشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند: ئەمساڵ زیاتر له 50 هەزار دەرفەتی وەرگرتنی قوتابییان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا زیادی کردووە.
ڕاشیگەیاند، لە 100%ـی هەموو دەرچووانیان وەرگرتووە، بەڵام ڕێژهی 30% تۆزێک کەموکوڕی هەبوو لە نمرەی دەرچوونیان و ئەو شوێنانەی کە هەڵیان بژاردووە ناگونجێت لەگەڵ نمرەکانیان، بەڵام ئەوەش وەکوو ساڵانی ڕابردوو چارەسەریان دەکەن.