زانکۆی کوردستانی سنە؛ هەنگاوێکی گەورە بەرەو جیهانی بوون

زانکۆی کوردستانی سنە، بەپێی ڕیزبەندیی بەناوبانگی CWUR بۆ ساڵی 2025، لە نێوان %8ی زانکۆ یەکەمەکانی جیهاندا دیاری کرا.
ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا' لە زاری سەرۆکی زانکۆی کوردستانەوە ڕایگەیاند "بە گوێرەی ئەنجامەکانی ڕیزبەندیی ساڵی 2025ی ناوەندی پۆلێن‌کردنی زانکۆکانی جیهان(Center for World University Rankings) ، زانکۆی کوردستان لەنێو 21 هەزار و 462 زانکۆی هەڵسەنگێندراودا، توانیوویەتی پلەی هەزار و 700ی جیهانی و پلەی 28 لەنێو زانکۆکانی ئێران‌دا بەدەست بهێنێت."
عادل سی‌وسێ مەرده، سەرۆکی زانکۆی کوردستان، گوتیشی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به سێ پله سه‌رکه‌وتن له پله‌ی نیشتمانیدا به‌ده‌ست هاتووه و له‌م پۆلێنکردنه‌دا، زانکۆی کوردستان له سه‌رووی زۆرێک له زانکۆ دیاره‌کانی ئێران و ناوچه‌که دیاری کراوە؛ له‌وانه، زانکۆی بوعه‌لی سینای هه‌مه‌دان، زانکۆی ڕازیی کرماشان، زانکۆی خوارەزمیی تاران، زانکۆی مازه‌نده‌ران و زانکۆی یه‌زد.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: سیسته‌می ڕیزبەندیی CWUR له‌سه‌ر بنه‌مای چوار پێوه‌ری سه‌ره‌کی زانکۆکان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت: فێرکاری (25%)، توانای دامه‌زراندنی ده‌رچووان (25%)، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی زانستی باڵا (10%) و توێژینه‌وه (40%). .
زانکۆی کوردستان له ساڵی 1974دا به ناوی خوێندنگه‌ی باڵای سنه سه‌ر به زانکۆی 'تەربییەت موعەلیمی تاران' دامەزرا و ساڵی 1991 لە لایەن وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەی ئێران، وەک "زانکۆی کوردستان" به فه‌رمی ناسێنرا.
ئه‌م زانکۆیه، ئێستا هه‌شت کۆلێژی هه‌یه که بریتین له کۆلێژەکانی: زمان و ئه‌ده‌بیات، زانسته مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌کان، کشتوکاڵ، سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، ئه‌ندازیاری، هونه‌ر و ته‌لارسازی، زانسته بنه‌ڕه‌تییه‌کان و ئه‌ندازیاری-ته‌کنیکی بیجاڕ و تێکڕا و 11 هه‌زار و 200 خوێندکار له 56 به‌شی به‌کالۆریۆس، 114 به‌شی ماسته‌ر و 30 به‌شی دکتۆرا له‌م زانکۆیه‌دا سه‌رقاڵی خوێندنن.
زانکۆی کوردستان، به وه‌رگرتنی نزیکه‌ی 500 خوێندکاری بیانی توانیویه‌تی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا ناوبانگێکی باشی هه‌بێت.