پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و نمەباران دەستپیدەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردسان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 20-10-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى سێشەممە، 21-10-2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ، هەروەها بەیانی زوو لەناوچە سنووریەکانی باکووری پارێزگای دهۆک نمە باران دەست پێدەکات، پاشان کاریەگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم وەک ناوچە شاخاویەکانی سنووری باڵەکایەتی و پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، ڕوونیشی کردەوە، نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێ کە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە، پێشبینی دەکرێت ئەم کەشە تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامی هەبێت.
هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنیا ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 21 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی