پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی رووداوی ته‌قه‌كردن له كافتریایه‌ك ده‌ستگیركرا
له ژێر گوشاری پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی دیكه خۆی راده‌ست كرد
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكی ته‌قه‌كردن له كافتریایه‌كی نزیك ناحیه‌ی عه‌نكاوه ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی رووداوه‌كه تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، 4 تۆمه‌تبار له رووداوی ته‌قه‌كردن له كافتریاكه به‌شداربوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرا، ئه‌وانی دیكه‌ش رایانكردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای هه‌وڵی چڕ و ماندووبوونی پۆلیسی هه‌ولێر، دواجار تۆمه‌تباری دووه‌میش به‌ناوی (رێكۆ خه‌یلانی) خۆی راده‌ستی هه‌واڵگری گشتی كرد، له‌وێوه‌ش راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر كرا.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ده‌كرێت، به پێی مادده‌ی 405، بڕگه‌ی 31 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.