نێچیرڤان بارزانی: دوورکەوتنەوەی نەجمەدین کەریم لە کەرکووک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکردبوو
سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و گەلی کوردستان دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە خانەوادەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک و خەڵکی شارەکەی و گەلی کوردستان دەکات و دەڵێ "دڵسۆزیی د. نەجمەدین كەریم لە بیری خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمینێتەوە و دوورکەوتنەوەی لە کەرکووک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکردبوو".
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە، 31-10-2020) لە ئەمەریکا بەهۆی جەڵتەی مێشک لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لەبەشێکی پرسەنامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ د. نەجمەدین کەریم "هۆگری و پابەندییەكی بێسنووری بۆ شارەكەی، كەركووك هەبوو. دوای ئەوەی بووە پارێزگار، زۆر كاری گرنگی خزمەتگوزاری بۆ كهركووك ئهنجام دا، دووركەوتنەوەشی لە كەركووك بە شێوەیەكی نائاسایی و بارودۆخی ئاڵۆزی شارهكه، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستكردبوو.
پرسهنامهى سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى د. نهجمهدين كهريم
كۆچی دوایيی د. نەجمەدین كەریم، بۆ ئێمە و بۆ گەلی كوردستان هەواڵێكی خەمناك بوو. پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم پێشكهش بە هاوسەر و منداڵەكانی، كەسوكار و خزمانی و خەڵكی كەركووك و گەلی كوردستان دەكهم، هاوخهميانم.
د. نەجمەدین كەریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له كاتى نهخۆشكهوتنى بارزانيى نهمردا، دڵسۆزانه خزمهتى كرد. لە ئەمهریكا وەك پزیشكێكی كارامه كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت.
هۆگری و پابەندییەكی بێسنووری بۆ شارەكەی، كەركووك هەبوو. دوای ئەوەی بووە پارێزگار، زۆر كاری گرنگی خزمەتگوزاری بۆ كهركووك ئهنجام دا، دووركەوتنەوەشی لە كەركووك بە شێوەیەكی نائاسایی و بارودۆخی ئاڵۆزی شارهكه، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستكردبوو.
د. نەجمەدین دڵسۆزی كوردستان و نەتەوەكەی بوو، لەبەر ئەوەش پەیوەندییەكی زۆر فراوانی لەگەڵ خەڵك و هێز و لایەنەكانی كوردستاندا هەبوو، بهتايبهتى سهرۆك بارزانى و خوالێخۆشبوو سهرۆك مام جهلال، بۆ ههموو ئەو ئەركانەش ئاماده بوو كه بەهۆی ئەو پەیوەندییە فراوانەیەوە دەكەوتنە سەرشانی.
خەبات و دڵسۆزیی د. نەجمەدین كەریم لە بیری ئێمە و هەموو دۆست و ئاشنایانی و خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمینێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
31/10/2020
هـ.ر.