ریال مەدرید 4 یاریزانی لەدەستدا و یاریزانێكی بۆ گەڕایەوە

ریال مەدرید دوای سەركەوتنە زەحمەتەكەی بەرامبەر خیتافی، دوو یاریزانی دیكەی قورس بەرامبەر یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا چاوەڕێی دەكات، لەم نێوەندەدا ئالۆنسۆ 4 یاریزانی لەدەست داوە، بەڵام ئالێكساندەر ئارنۆڵدی بۆ گەڕاوەتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، سبەی سێشەممە، پشكنینی پزیشكی بۆ دیڤید ئالابا دەكرێت، دوای ئەوەی دەركەوتووە ئەو یاریزانە لە قاچی راستی پێكانی هەیە، لە لایەكی دیكەیشەوە ریال مەدرید بۆ یاریی داهاتووی بەرامبەر یوڤێنتۆس هەریەكە دین هاوسن، دانی سیبایۆس و دانی كارڤاخاڵیشی لەدەستداوە، جگە لەوەش هێشتا دۆخی پێكانەكەی فێرلاند مێندی بە تەواوەتی روون نەبووەتەوە.
دەیڤید ئالابا ناڕەحەتی لە کۆڵی قاچی ڕاستیدا هەیە – سبەی پشکنینی بۆ دەکرێت
لە لایەكی دیكەیشەوە، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری ئینگلیزی ئەمڕۆ بەشداریی بەشی یەكەمی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدریدی کردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ یاریی چوارشەممە بەرامبەر یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگ بانگهێشت بکرێت و بۆ یاریی کلاسیکۆش ئامادە دەبێت، کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە لالیگا میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، ئارنۆڵد 100% بۆ یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە دەبێت کە هەفتەی داهاتوو مێرەنگی لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئانفێلد دەبێتە میوانی رێدز و ترێنت دەگەڕێتەوە یاریگای یانەی پیشووی کە هاوینی رابردوو لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کرد.
