سەرۆک بارزانی: هێشتا فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له به‌غدا

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه و تێیدا هیوای خواست: هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ببێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕێی ڕاست و گوتی: هێشتا فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له به‌غدا.
رۆژی دووشه‌ممه 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران ، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی كوردستان كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتاریكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و خۆشحاڵیی خۆی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی و باسی له ڕه‌وشی ئێستا و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه و گه‌ل ده‌بێ خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به ئازادانه نوێنه‌رانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه به نیسبه‌تی ئێمه، هه‌ڵبژاردن مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئییه و بڕوامان پێیه‌تی، له كاتی راپه‌ڕین له مانگی ئاداری ساڵی 1991 له كۆیه من ئه‌و كات داوام كرد كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه به نیسبه‌ت ئێمه شتێكی مه‌بده‌ئییه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له 1992 له كوردستان ئه‌نجام درا و بووه بناغه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن، له عێراقیش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستوورێك بۆ ئه‌م وڵاته رێككه‌وتین.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی سه‌رباری خستنه‌ڕووی تێبینییهكانی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق دوای ساڵی 2010، رایگه‌یاند: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕێی راست و كار به ده‌ستوور بكرێت. له‌باره‌ی خه‌بات و قوربانیدان و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: له ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم كه‌س منه‌تی به ئێمه نه‌كردووه و كه‌سیش ناتوانێت منه‌ت له‌سه‌ر ئێمه بكات، ئه‌مه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می فرمێسكی دایكی شه‌هیدانه، به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌م میلله‌ته‌یه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی باسی له قۆناغی عێراقی نوێی دوای 2003 كرد و رایگه‌یاند: له دوای 2003 ئێمه به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و نیه‌تێكی زۆر زۆر پاك چووینه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی تازه دروست بكرێت و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا تا گه‌یشتینه 2005 و ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ئێستا هه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌ستووره ئه‌وه نییه هه‌موو تموحی ئێمه‌ی تێدا بێت، به‌ڵام ده‌ستوورێكه به‌شی ئه‌وه شتی ئیجابی تێدایه كه ئێمه پێی ڕازی بین و پشتیوانیی لێبكه‌ین، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌ستوورێكی باشه.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره جێبه‌جێ كرابا، نه له شوێنه‌كانی تری عێراق و نه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، زۆرێك له‌و كێشانه ڕوویان نه‌ده‌دا.
هاوكات سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان، هێشتا فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه له به‌غدا. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌متر له ده‌ستوور قبووڵ ناكه‌ین.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی نه‌وت و رێككه‌وتنی ئێستای سێقۆڵی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ و كۆمپانیاكانی نه‌وت، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ربگرێت و ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ یاسای نه‌وت و گاز و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه ئه‌و مافانه ئه‌مانه‌تێكن خوێنیان بۆ دراوه و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئازیز خوێنیان بۆ ڕشتووه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان رایگه‌یاند: لای من و له لای هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و ئه‌وه‌ی كه‌مێك ویژدانیشی هه‌بێت، ئازاری نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر نه‌بووه له ئه‌نفال و كیمیاباران. سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ڕووی له ئاماده‌بووان كرد و پێی ڕاگه‌یاندن، چۆن پێشمه‌رگه تیرۆریستانی داعشی تێك‌شكاند، ئێوه‌ش به پێنووس و هزر و بیری خۆتان، به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆتان ده‌بێ شه‌ڕی ئه‌و فه‌رهه‌نگه نامۆیه بكه‌ن كه خه‌ریكه له كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه كه تاكی كورد بڕوای به‌خۆی نه‌مێنێت و گه‌نجی كورد سۆز و ئینتیمای بۆ نیشتمانه‌كه‌ی نه‌مێنێت.

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه دا، هه‌وڵ ده‌درێت نه‌هێشتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نائومێدی له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه ئێمه هه‌مانه و شانازیی پێوه ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه‌ژیانه، خه‌ریكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌م فهرههنگهش نه‌هێڵن، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پیلانه ببنه‌وه و نه‌هێڵن سه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان كرد له بواره‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ئاوه‌دانی، كاره‌با، ڕێگه‌وبان و دروستكردنی به‌نداو و پۆنده‌كان. باسیشی له گرنگی و بابه‌خی پاراستنی ژینگه و ژینگه‌پارێزی كرد و داوای كرد هه‌موو لایه‌ك هاوكار بن له زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ژینگه‌پارێزی و پاراستنی سروشتی كوردستان .
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگیی دروستكردنی به‌نداوه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند، دروستكردنی ئه‌مانه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه له پاراستنی ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له داهاتوودا و ده‌بێ كارێك بكه‌ین خه‌ڵكی كوردستان تووشی كێشه‌ی بێ ئاوی نه‌بێت و ده‌بێ سیاسه‌تێكی ڕاست و دروستی به‌ڕێوه‌بردنی ئاو هه‌بێت.

له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی داوای كرد كه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه به ئارامی و هێمنی و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه بچێت و نابێ رێگه بدرێت هیچ شتێكی خراپ ڕوو بدات، هه‌ر كه‌سێكیش ئازاده بانگه‌شه‌ی خۆی بكات و ده‌نگ به كێ ده‌دات. راشیگه‌یاند: سیاسه‌تی پارتی و سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه بیر له‌وه بكاته‌وه ژێرخانێكی ته‌واو له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بنیات بنێت و ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه له خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینده‌یه‌كی خۆش و گه‌ش و ته‌ندروست بۆ میلله‌ته‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكرێت. له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند: له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن داوامان له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد حكوومه‌تی بنكه‌فراوان پێك بهێنرێت، به‌ڵام هه‌ندێكیان نه‌هاتن و هەندێكیان گوتیان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه مایه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی. سه‌رۆك بارزانی ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت ڕێككه‌وتنی زۆر باش كراوه و به‌رنامه‌یه‌كی زۆر ڕێكوپێكه، پێویسته ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌ر لایه‌نه به پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆی پۆست وه‌ربگیرێت و هیوای خواست كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕێككه‌وتن بكرێت و بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنرێت.