بەهۆی تەقینەوەی مینێک پێنج چەکداری هەسەدە کوژران و برینداربوون

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، لە گوندی 'ئەلحیسان' سەر بە ناوچەی کەسرە لە لادێکانی دێرەزوور مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "ئەو مینەی تەقیوەتەوە لەلایەن شانەکانی داعشەوە چێندراوە و ئۆتۆمبێلی چەکدارانی ئێمەی کردووەتە ئامانج."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکە دوو چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون و سێ دیکەش بریندار بوون. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکان دەستیانکردووە بە گەڕان و پشکنینی ناوچەکە کردووە و بەدوای شانەکانی داعش دا دەگەڕێن و ئۆپەراسیۆنەکانیش دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام دەبن.

هەر دوێنێ ماتۆڕسکیلێک لەسەر پردی حەدادیە لە ناوچەی عەریشە لە شاری شەدادە تەقیەوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکیکی دیکەش بریندار بوو، دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment