مەسرور بارزانی راوێژ لەگەڵ چەند گەنجێک دەکات

'خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ گوێم لەم گەنجە دڵسۆزانە گرت'

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند گەنجێک راوێژ دەکات و لە نزیکەوە گوێیان لێ دەگرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا باس لە راوێژەکەی دەکات و نووسیویەتی، گەنجەکانمان داهاتووی ئێمەن و پێویستە گوێ لە خواست و داواکانیان بگیرێت. خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ گوێم لەم گەنجە دڵسۆزانە گرت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئومێدێکی زۆرم هەیە کە گەنجەکانمان دەتوانن بەشدارییەکی کاریگەرییان هەبێت لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەمان.