پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شاعیری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشا دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو.

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.