پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی فاتیح حەمەئەمین بەگ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەکات و، دەڵێ داواکارم "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت".

دەقی پرسەنامەکە:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فاتیح حەمەئەمین بەگ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی (کەرکووک-گەرمیان)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان