ڤیدیۆ.. ساتی ده‌رهێنانی ژنێك له‌ ژێر داروپه‌ردووی شوققه‌كه‌ی كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ی ئیزمیر وێران بووه‌

به‌ سه‌لامه‌تی هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

كه‌ناڵی ده‌یلی ستاری توركی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ژنێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر، شوققه‌كه‌ی وێران بووه‌ و ئه‌ویش له‌ ژێر داروپه‌ردوودا گیری خواردبوو.

دوای رزگاركردنیشی، ده‌ركه‌وت ژنه‌كه‌ هیچ ئازارێكی پێ نه‌گه‌یشتووه‌، ته‌نیا تۆزوخۆڵ له‌سه‌ر جه‌سته‌ و رووخساری نیشتووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی له‌ ژێر داروپه‌ردووه‌كه‌دا به‌جێماوه‌.

تیمی رزگاركه‌ره‌كه‌ش كه‌ خۆبه‌خشن، ده‌ستی ژنه‌كه‌ ده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه‌. به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر، كه‌ به‌ 7 پله‌ی رێخته‌ر ده‌ستنیشان كراوه‌، 30 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.