كیكی: من هانده‌ری ریال مه‌درید بووم
كیكی بۆ یه‌كه‌مجار هاته ده‌نگ، ده‌ڵێت: من كێم تا بتوانم گۆڕانكاری به مێسی بكه‌م
كیكی سێتیێن بۆ یه‌كه‌مجار دوای دوورخرانه‌وه‌ی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا چه‌ندان نهێنی ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: بڕیاری دوورخرانه‌وه‌ی من پێش ئه‌نجامی (8 ـ 2)ـه‌كه‌مان درا بوو.
كیكی سێتیێن له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی El Pais ده‌ڵێت: كاركردنم له بارسێلۆنا خراپترین و ناشیرین‌ترین ئه‌زموونی ژیانی من بوو، چونكه كاتێك تۆ ده‌بییه راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی وه‌كو بارسێلۆنا خۆت نییه، ئه‌مه‌ش راستییه‌كی تاڵه و من نه‌متوانی بڕیاری ئازایانه و بوێرانه بده‌م.
كیكی له باره‌ی مێسی ده‌ڵێت: مێسی باشترین یاریزانه كه له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانم بینیومه، زۆر یاریزانم بینیوه به‌س هیچیان نه‌یانتوانیوه هاوشێوه‌ی مێسی به ئاستێكی جیگیر و به‌رز به‌رده‌وام بن.
كیكی گوتیشی: من كێم تا بتوانم گۆڕانكاری به مێسی بكه‌م، ئه‌و باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه و ئیداره‌دانی زۆر قورسه، پێشتر كێ توانیویه‌تی ئه كاره بكات تا من بتوانم بیكه‌م.
كیكی له باره‌ی ئه‌نجامی (8 ـ2) به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێش ئه‌و یارییه ئاگادار كرابووه‌وه كه دوورخراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی من دروست كرد بوو، تاراده‌یه‌ك یاریزانه‌كانیش دركیان پێی كردبوو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا من به‌ڕێژه‌یه‌ك له ئه‌نجامه‌كه به‌رپرس بوو، به‌ڵام كێشه و ئاڵۆزی تری ئیداری هه‌بوو.
كیكی گوتیشی: جارێ ناگه‌ڕێمه‌وه كاری راهێنه‌رایه‌تی و له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ مانگایهكانم دڵخۆشم، له داهاتووشدا كتێبێك له باره‌ی (8 ـ 2)ـه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ده‌نووسم.
كیكی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای ده‌كات كه پێشتر هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی منداڵان سه‌ره‌تا هانده‌ری ریال مه‌درید بووه.
كیكی له رۆژی 13ـی مانگی ئه‌مساڵ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنای وه‌رگرت، دوای 7 مانگ به دیاریكراوی له رۆژی 17ـی ئابی ئه‌مساڵ له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له 25 یاری راهێنه‌رایه‌تی كرد، 16 بردنه‌وه و 4 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی تۆمار كرد.
