سه‌رۆك بارزانی: جەلالی مەلەکشا جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە

"خۆم بە هاوبەشی خەمی کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە دەزانم"

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، به‌هۆی كۆچی دوایی جه‌لال مه‌له‌كشا، شاعیری ناوداری كورد، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلال مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەییشت.

جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

1ی تشرینی دووەمی 2020