مەسرور بارزانی: هیوادارم کردنەوەی هۆتێلی بەرد - حەجەری ببێتە هۆی گەشەی ئابووری لە ناوچەکە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆتێلێکی لە سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، دەشڵێت؛ هیوادارم ئەو پرۆژانە گەشەی ئابووری و گەشتیاری لە ناوچەکە و کوردستان زیاد بکەن.
چوارشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: هۆتێلی (بەرد - حەجەری)مان لە شارەدێی سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، کە لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی هۆتێلەکە کراوە و لەم دواییانەدا نۆژەنکراوەتەوە.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: هیوامان وایە ئەم پرۆژانە گەشەی گەشتیاریی و ئابووریی دەڤەرەکە بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی خێراتر بکەن.
هۆتێلی (بەری - حەجەری)مان لە شارەدێی سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، کە لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی هۆتێلەکە کراوە و لەم دواییانەدا نۆژەنکراوەتەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 22, 2025
هیوامان وایە ئەم پڕۆژانە گەشەی گەشتیاریی و ئابووریی دەڤەرەکە بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی خێراتر بکەن.