سبەی کۆڕبەندی 'دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ' بەڕێوە دەچێت

بە هاوبەشیی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراسیۆنی لۆسەران جیهانی (LWF) و ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی دیكه‌ و چەندین بەرپرس و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی "کۆڕبەندی دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025)" بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر، "کۆڕبەندی دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025)" بەڕێوە بچێت.

کۆڕبەندەکە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی لۆسەران جیهانی (LWF) و ژماره‌یه‌ك ڕێکخراوی دیكه‌ و چەندین بەرپرس و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار دەبن.

کارەکانی کۆڕبەندەکە کاتژمێر 9:00ـێ بەیانی بە ناونوسین دەست پێدەکات و دواتر بە وتاری کردنەوەی دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، دەست پێدەکات. پاشان وتاری نوێنەرانی حکوومەتی فیدراڵی، نەتەوە یەکگرتووەکان و فیدراسیۆنی لۆثەری جیهانی پێشکەش دەکرێن.

کۆڕبەندەکە سێ پانێڵی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:

پانێڵی یەکەم (10:40 - 11:30): جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دەستگاکانی حکوومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە دەکاتەوە.
پانێڵی دووەم (12:00 - 12:45): ڕۆڵی سەندیکا و یەکێتییە کرێکاری و خاوەنکارەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا تاوتوێ دەکات.
پانێڵی سێیەم (13:00 - 13:45): باس لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات لە هەماهەنگی و چاودێریکردنی پلانەکە.

جگە لە پانێڵەکان، فیلمێکی بەڵگەنامەیی لەسەر قۆناغەکانی ئامادەکردنی پلانەکە نمایش دەکرێت. ئامانجی کۆڕبەندەکە خستنەڕووی دەرئەنجام و بەدواداچوونە بۆ ئەو هەنگاوانەی کە لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ نراون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment