یونیسێف: مردنی منداڵانی غەززە لە برسان زیادی کردووە

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە بارەی بەرزبوونەی ژمارەی مردنی منداڵان لە کەرتی غەززە و جەختی لەوە کردووەتەوە، گوزەرانی خەڵکی غەززە لەوپەڕی مەترسیدایە، بە تایبەت منداڵان، ئەگەر هاوکارییەکان زوو نەگەنە دەستیان، زۆرێك له منداڵان لە برسان دەمرن.
چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕیکاردۆ پیرێس، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان هۆشداری دا، بارودۆخی کەرتی غەززە لەوپەڕی خراپیدایە، کەمی خۆراک، پێداویستی پزیشکی، مەترسی و هەڕەشەی گەورەن بۆ سەر ژیانی دانیشتووانی غەززە، ئەگەری هەیە نەخۆشی کوشندە لە ناوچەکە بڵاو ببێتەوە و ژمارهیهكی زۆر له منداڵان له دهكوژێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکخراوەکەیان بەردەوامە لە هاوکاریی خەڵکی غەززە، هاوکات لە ئەگەری بەردەوامیی ڕێگرییەکانی ئیسرائیل بۆ گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، زۆرێك له منداڵانی دیكهی ئهو كهرته له برسان دهمرن.
پیرێس گوتیشی: زیاتر لە 67 هەزار کەس لە کەرتی غەززە لهوهتهی ههڵگیرسانی شهڕی حهماس و ئیسرائیل كوژراون كه لە نێوانیاندا ژمارەیەکی زۆر ئافرەت و منداڵ هەن، هەروەها ژمارەی بریندارەکان لە 170 هەزار کەس تێپەڕیووە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاند، بە پێی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکوو ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، 461 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکییەوە تۆمار کراون، کە 157ـیان منداڵ بوون. بە گوێڕەی خەمڵاندنی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی کەرتی غەززە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی باس کراوە.