ڤان هۆلێن: بۆ خزمەتی کورد د. نەجمەدین ئاسوودەیی خۆی لە ئەمەریکا جێهێشت

سیناتۆرێکی دیموکراتەکان پەیامێک بۆ کۆچی دوایی د. نەجمەدین بڵاودەکاتەوە

K24- هەولێر:

ڤان هۆلێن، سیناتۆری دیموکراتەکان، لەبارەی کۆچی دوایی د. نەجمەدین کەریم پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تیایدا هاتووە، کەسێکی جیاواز، سیاسی و چالاکوانێکی رێگای دادپەروەریمان لەدەستدا.

لە پۆستێکی فەیسبووک، ڤان هۆڵین بەم جۆرە باس لە د. نەجمەدین کەریم دەکات،  ئەو دانیشتووی پرینس جۆرج کاونتی بوو، پزیشکێکی مێشکی دیار و  بەرگریکارێکی بەردەوامی مافی سیاسی و کەلتووری و مرۆیی کوردەکان بوو.

باس لەوەش دەکات، لە دوای کەوتنی سەدام حوسەین، ئەو ژیانی ئاسوودەی خۆی لە ماریلاند جێهێشت و گەڕایەوە تا ئەوەی هیوای دەخواست لە بونیاتنانی عێراقێکی نوێ و دادپەروەر بەدیبهێنێت.

سیناتۆرەکە نووسویەتی، د. نەجمەدین بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا کە تێیدا هەوڵی یەکگرتنی گروپە جیاوازەکانی دەدا و هاوکاری هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە جەنگی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا.

لە پۆستەکە هاتووە، جیهان پیاوێکی لەدەستداوە خاوەن بوێرییەکی زۆر بوو کە لە پێناو پرنسیپەکانی دەجەنگی.

هۆلێن ئاماژەی بەوەشکردووە، خێزانەکەی کەسێکی ماندوونەناسی لەدەستداوە. د. نەجمەدین، هەموومانی بەجێهێشت و بە دڵنیاییەوە بیری دەکەین، بەڵام کارەکانی دەژین و هەرگیز لەبیر ناکرێن.