ئیلهام ئەحمەد: گفتوگۆکانی نێوان ئیدارهی خۆسهر و حکوومەتی سووریا ئەرێنین

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە سووریا ڕاگەیاند: دەمانەوێت سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکەدا هەبێت و هەروەها پێویستە هەموو سوورییەکان مافیان پارێزراو بێت.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕاگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حکوومەتی سووریا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوە دەچن و ئامانجمان ئەوەیە بگەینە ڕێککەوتنی تەواوەتی لەسەر داهاتووی سووریا، بە جۆرێک مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا، یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریا وەک هەنگاوی یەکەمە بەرەو بونیاتنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، بۆ ئەوەی هەموو سوورییەکان بەبێ جیاوازیی تێیدا پارێزراو بن.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوە کرد، ئەگەر تورکیا ڕاستگۆیە لە پرۆسەی ئاشتی، ئیدارەی خۆسهر ئامادەیە و هەروەها جەخت لە سەقامگیریی سووریا و ناوچەکە دەکاتهوه.